نەخشەى كەركوك

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌جیا پێشوازی ده‌كات له‌ نوێنه‌رانی پارێزگای كه‌ركووك به‌ڕێزان محمد عوسمان و شوان داوودی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان كرد له‌ به‌ڕێز محمد عوسمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ چه‌پكێ گوڵ و ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد بۆ به‌رزنرخاندنی بڕیاره‌ مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له‌ پارێزگاكه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پارێزگاكه‌ رۆژی 4ی 4ی 2017. 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان كرد له‌ په‌رله‌مانتار شوان داوودی كه‌ پیرۆزبایی له‌ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركووك كرد بۆ بڕیاره‌ مێژوییه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ڵویستی كوتله‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌ نا یاساییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای كوردستان وئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاته‌ سڕكردن و كفتۆگۆكان به‌رداه‌وه‌مه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوتله‌كان تاوه‌كوو هه‌موان به‌بڕیارێك ده‌رچن هه‌موو لایه‌ن پێی رازی بێت له‌ نێوان په‌رله‌ماندا.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
934878

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 21 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (7).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu