ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی ده‌كات له‌ هاوڵاتی عومه‌ر محمد مسته‌فا كه‌ به‌رێكردن له‌ رانیه‌وه‌ هاتوبوو بۆ كه‌ركووك بۆ پاڵپشتی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 4ی 4ی 2017 ، پێشوازی كرد له‌ هاوڵاتی عومه‌ر محمد مسته‌فا كه‌ به‌رێكردن له‌ رانیه‌وه‌ هاتووبو بۆ كه‌ركووك له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا بۆ پاڵپشتی و پیرۆزبایی كردن له‌ ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراق له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك.