به‌ڕێز كه‌ماڵ كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له‌ دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنێت .

دكتۆر كه‌ماڵ كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراقی له‌ دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنێت و به‌ روداوێكی مێژویی وه‌سفی ده‌كات

 و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ژێر ئاڵای كوردستان به‌ ئاشتی و  ئارامی ده‌ژێن له‌ میانه‌ی سه‌ردانی كردنی به‌ڕێزیان هات بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و پێشوازی كردنی له‌ لایه‌ن به‌ڕێز رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 29ی 3ی 2017.