ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 20/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئاوات محمد جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ڕێزان (تحسین محمد و شێرزاد عادل )ئه‌ندامانی لیژنه‌ 

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ كران كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه‌ و چاودێری كردنی دۆسێی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.