
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی كرد له ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 23/8/2017
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به چالاك كردنی رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌ن كرا له ژێر رۆشنایی ئه‌رك و پلانه‌كانی و چاودێری فه‌رمانگه و ده‌زگاكان كه ده‌كه‌وێته سنوری پسپۆرێتی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه ئامانج لێی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو به هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له پێشینه‌یان باشتركردنی هه‌لی كار و رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاولاًتیان كه یه‌كێكه له پلانه گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ساڵی 2017.