رۆشنبيرى كەركوك

شاندێكی باڵا له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات و پاڵپشتی ته‌واوی خۆی ده‌ره‌بڕێت بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك.

سه‌ردانی شانده‌ فه‌رمییه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ پاڵپشتی و به‌رزنرخاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراق له‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك هه‌ر بۆیه‌ شاندێكی باڵا له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار ئۆمێد خۆشناو سه‌ردانی كه‌ركووكیان و له‌ لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ پێشوازییان لێ‌ كرا له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 3ی 4ی 2017 به‌ڕێز ئومێد خۆشناو و به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره‌ مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و پاڵپشتی ته‌واوی تێڕوانینه‌كانی ئه‌ننجومه‌نی كرد بۆ پته‌وه‌ كردنی روحی پێكه‌وه‌ ژیان و برایه‌تی له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی دووباره‌ سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه‌ پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوای پشت گوێ‌ خستنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵوسراوه‌كانی شاره‌كه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ماده‌ی 140 له‌ ده‌ستوری عێراقی كه‌ ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه‌ بۆ پته‌وه‌كردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك كه‌ به‌ ئاسایش و ئارامی بژێن له‌ سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌.

گرنگترين برِيارەكان

ئاگادارييەكانى ئەنجومەن

هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى مامەلَەكان

 

جاوبيَكەوتنى هاولاَتيان

هەرە لەپێش

 

ئەژمارەكانى یپگە

ژمارەى میوانان
1
بابەتەکان
523
ڕێبەرى ماڵپەڕ
6
جارى بینینى بابەت
929580

ئامادەبووانى ئێستا

ئامادەبووانى ئێستا 20 میوان و هیچ ئەندامێک

بۆ پەيوەندى كردن بە سەرۆكى ئەنجومەنەوە

بەسەركردنەوە و سەردانە مەيدانييەكان

سكالاَ و پيَشنيارەكان

پؤستەى ئەليكترؤنى

 

ويَنةكانى شار

kirkuk (7).jpg

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی 

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

© 2016.

Arabic Azerbaijani Chinese (Simplified) Chinese (Traditional) Czech Dutch English French German Greek Hindi Italian Persian Russian Spanish Swedish Turkish Urdu