
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی كرد له وه‌زیری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێم به‌ڕێز (نه‌سره‌دین سندی) و شاندی یاوه‌ری رۆژی پێنج شه‌ممه به‌روای 30ی 3ی 2017 .
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پاڵپشتی و به‌رزنرخاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بوو تایبه‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق و جه‌نابی وه‌زیز جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌نگاوێكی مێژویی و گرنكه پێویسته ببێته هۆی پته‌وكردنی روحی پێكه‌وه ژیانی برایه‌تی له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌دا. لای خۆیه‌وه ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پاڵپشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌بێته هاندانێكی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كان و پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیانی پارێزگاكه و پاراستنی روحی برایه‌تی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك.