
به ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن , رێكخراوی میرسی كوری نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری عیراقی بۆ كاراماییهكانی وتووێژ و ئیداره‌ی ناكۆكییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام دا له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رۆژی چوار شه‌ممه 8ی 6ی 2016.
له كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی میكانزمی هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامی كرا له نێوان شانه‌ی كۆست كه پێكهاتوون له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و گروپی چالاك كردنی كۆمه‌ڵگا ( سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه) كه هه‌ردوو گروپ له چه‌ندین وۆرك شۆپ و خول به‌شدارییان كردووه له بواری كاراماییهكانی وتووێژ و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكییه‌كان.