
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 6/4/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵی و ئاودێری كرد له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی به‌ڕیزان ریاز دانۆك جێگری سه‌رۆكی لیژنه و عدنان محمد نورالدین و جواد جاسم ئه‌ندامانی لیژنه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن بون به ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه و چاودێری كردنی كاری ئه‌و فه‌رمانگه و ده‌زگایانه‌ی كه ده‌كه‌وێته‌وه سنوری ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كه و كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزكاوه.