
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 5/6/2016 سه‌ردانی تاقیگه‌ی بیناسازی كه‌ركوكی كرد كه لقێكی سه‌نته‌ری نیشتیمانیه بۆ تاقیگه‌كان و توێژینه‌وه‌ی بیناسازی وله‌گه‌ڵ به‌ڕێز عوسمان سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ كران كه په‌یوه‌ستن به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی تاقیگه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات له بواری پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌و مه‌وادانه‌ی ده‌كرێنه نێو پڕۆژه‌كان له كاتی جێبه‌جێكردنیان و پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانیان.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا تاوتوێی پلانی ئه‌نجومه‌ن كرا بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه له‌سه‌رجه‌م بواره خزمه‌ت گوزارییه‌كاندا و جگه له گواستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی نا ناوه‌ندی بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه.