
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دوو شه‌ممه 9 /5/2016 له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی چاوی كه‌وت به به‌ڕێز جوی وانگ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی یۆنامی له‌كه‌ركووك
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا تاوتوێی دۆخی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی به‌گشتی و كه‌ركووك به تایبه‌تی كرا و له سهرهتایترینیاندا ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵی ئه‌نجومه‌ن بۆ به‌رده‌وامی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیانی شاره‌كه.