
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌یاوه‌ری به‌ڕێز ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز عرفان كركوكلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 4 /5/2016 سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه یان كرد و چاویان كه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ر وئه‌فسه‌رانی بنكه‌كه.
ئه‌م سه‌ردانه دوا به‌دوای ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانیانه دێت كه له پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست كه هه‌میشه له خزمه‌تی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ن وشه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك له پێناو ئارامی و ئاشتی بۆ شاركه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كار و ماندوبوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریهی به‌رزنرخاند.