ئه‌ندازیار رێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی ده‌كات له‌ شاندێكی یه‌كێتی سه‌ندیگاكانی كرێكارانی كه‌ركووك.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رۆژی پێنج

شه‌ممه‌ به‌رواری 24ی 8ی 2017 وه‌ به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ شاندێكی یه‌كێتی سه‌ندیگاكانی كرێكارانی كه‌ركووك كه‌ پێكهاتووبون له‌ شه‌ش سه‌ندیگا. له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا تاوتوێی كاری ئه‌و سه‌ندیگایه‌ و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی دێته‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان و رۆڵی ئه‌نجومه‌ن له‌ نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌.