
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان كرد له به‌ڕێز محمد حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆشیالست دیموكراتی كوردستان رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 4ی 4ی 2017.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پاڵپشتی و به‌رزنرخاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بوو له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌شانی ئاڵای عێراق له دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و به‌ڕێز كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌می خوێن و گیانفیدایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه له سڕینه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ت له ماوه‌ی سه‌ده‌كانی رابردودا و هیوای خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته‌وه مایه‌ی پته‌وكردنی زیاتری برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركووك.