
سه‌ردانی شانده فه‌رمییه‌كان به‌رده‌وامه بۆ پاڵپشتی و به‌رزنرخاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان شان به شانی ئاڵای عێراق له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك هه‌ر بۆیه شاندێكی باڵا له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار ئۆمێد خۆشناو سه‌ردانی كه‌ركووكیان و له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێشوازییان لێ كرا له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 3ی 4ی 2017 به‌ڕێز ئومێد خۆشناو و به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاره مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و پاڵپشتی ته‌واوی تێڕوانینه‌كانی ئه‌ننجومه‌نی كرد بۆ پته‌وه كردنی روحی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی دووباره سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه دوای پشت گوێ خستنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ههڵوسراوهكانی شاره‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ماده‌ی 140 له ده‌ستوری عێراقی كه ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه بۆ پته‌وه‌كردنی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك كه به ئاسایش و ئارامی بژێن له سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه.




ئامادەبووانى ئێستا 21 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.