
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 20/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئاوات محمد جێگری سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ڕێزان (تحسین محمد و شێرزاد عادل )ئه‌ندامانی لیژنه
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كردنی دۆسێی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.