
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 17/4/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش و ئاشتی گشتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه كران كه په‌یوه‌ستن به ئه‌رك و پلان و سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه و چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگه و ده‌زگا ئاسایشانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری كاری لیژنه‌كه‌وه به‌پێی ئه‌رك و كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كار بۆ هه‌ڵكشانی توانای ئه‌و ده‌زگایانه ودابینكردنی پێداویستێكانیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.