
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێی ئه‌و كێشانه ده‌كات كه دروست بونه له به‌رده‌م دابینكردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری .
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن و به‌ئاماده‌بونی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پلاندانانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك.
كۆبوونه‌وه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی بونیان هه‌یه له به‌رده‌م دابینكردنی زه‌وی بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و و خزمه‌تگوزاری و ئه‌و داواكارییانه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌بسته.
تاوتوێی بابه‌ته‌كه كرا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه یاساییه‌كانیه‌وه له ژێر رۆشنایی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ژماره 21ی ههماركراو ویاسا به‌رده‌وامه‌كانی شاره‌وانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری یاسایی له‌ژێر رۆشنایی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكار.