ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری دا ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراق هه‌ڵبكرێت له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانی پارێزگاكه‌.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری دا ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای عێراق هه‌ڵبكرێت له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا حكومی و ناحكومییه‌كانی پارێزگاكه‌ و هه‌روها بڕیاری دا به‌رواری 28ی 3ی له‌ هه‌موو سالێك رۆژێكی نیشتیمانی بێت بۆ پارێزگای كه‌ركووك بۆ زیندوو راگردنی یادی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (377)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 28 /3 /2017 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزبی و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كان له‌ پارێزگاكه‌ و هاوڵاتیان.جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ پارێزگاری كه‌ركووك ئه‌م داواكارییه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به‌ شانی ئاڵای كۆماری عێرا ق له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و كۆمپانییه‌ گشتییه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كان.