
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محمد به‌هادین به‌ڕێوه‌ری گشتی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی سلێمانی به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وزارهتهكه له كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ رۆژی 3ی 4ی 2017.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ به‌رز نرخاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بوو به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان شان به شانی ئاڵای عێراقی له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك وئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌می خوێنی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه كه له پێناو پاكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له زوڵم ودیكتاتۆرییهت گیانی خۆیان فیدا كرد دواتر قه‌ڵغانی وه‌زاره‌ت به‌خشرایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ به‌رزنرخاندنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ده‌زگاكانی پارێزگاكه.