
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌یاوه‌ری به‌ڕێز ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێز عرفان كركوكلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رۆژی یه‌ك شه‌ممه 24 /4/2016 سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیم ئاوایان كرد و چاویان كه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ر وئه‌فسه‌رانی بنكه‌كه.
ئه‌م سه‌ردانه دوا به‌دوای ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانیانه دێت كه له پلانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئامانجی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست كه هه‌میشه له خزمه‌تی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ن وشه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك له پێناو ئارامی و ئاشتی بۆ شاركه وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كار و ماندوبوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیم ئاوای به‌رزنرخاند.




ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.