
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وبه یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان ساهره سیف ا‌لدین جیگری سه‌رۆكی لیژنه‌و هه‌ریه‌ك له سویتلن استیفان ورعد رشدی ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی سێشه‌م ڕێككهوتی 19/4/2016 سه‌ردانی زانكۆی كه‌ركوكیان كرد وله‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ دكتۆر عباس حسن تقی كۆبوونه‌وه.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه وه‌ستان بوو له‌سه‌ر ئاستی زانستی زانكۆ‌و پلانی به‌ره‌و پێش چوونی له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ كورته باسێكی له‌سه‌ر زانكۆ‌و پلانه‌كان خسته ڕوو جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر پاڵپشتی كردنی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌ن وئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ زانكۆ.
له‌لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن باسی له ڕۆڵ وگرنگی زانكۆ كرد‌و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌نجومه‌ن و زانكۆ له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی پارێزگاكه.




ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.