
د.حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی بەرواری ۱٤ی ۱۰ی ۲۰۱٦ سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەگەڵ د.نجم ا‌لدین کەریم پارێزگاری کەرکووک و ئەندازیار ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ونوێنەری کوتلەکانی ئەنجومەن و سەرکردەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووە بۆ تاوتوێی کردنی ڕەوشی ئێستای پارێزگاکە و ئامادەکارییەکان بۆ ڕزگارکردنی قەزای حەویجە و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە.هەروها تاوتوێی دۆسێی کوچبەران کرا و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕاننەوەیان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکانی خۆیان جگە لە شایستە داراییەکانی پارێزگاکە لە پترۆدۆلار و مەلەفی گەڕاننەوەی دەسەڵاتە نا ناوەندییەکان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 11ی 10ی 2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی پێنجی پێكهێنراو له ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و نێرده‌ی یۆنامی ده‌كات بۆ چاودێری و رێكخستنی كاری رێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ هاوكاری و پاڵپشتی كۆچبه‌ران.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كرد له خانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی پێكهێنراو به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆر كه پێكهاتووه له به‌رێزان ( شێرزاد عادل و نورالدین محمد و ئه‌ڵماس فازڵ و ره‌مڵه حه‌مید و ساهره سیف ا‌لدین) رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 10ی 10ی 2016 .

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی دووشه‌م ڕێككه‌وتی 10/10/2016 له نوسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی شاره‌كه‌یان كرد.هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ئیداره و ئه‌نجومه‌ن كرایه‌وه له پێناو روبه‌ڕونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان له بواری ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كانی پارێزگاكه بدات له پێناو به‌رده‌وام بوونی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاوڵاتیان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی قه‌یرانه‌كان كه پێكدێت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگا به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی مێرسی كۆر كرد ( پڕۆگرامی پشتگیری ئاشتبونه‌وه) رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 6ی 10ی 2016 .




ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.