
به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به چاودێری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له ئه‌نجومه‌ن سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ توێژینه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كۆڕێك له‌ژێر ناونیشانی ( سڕكه‌ر و كارگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر لاوان ) و به‌به‌شداری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27ی 2ی 2017 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له شاره‌وانی و ئه‌ندامانی گروپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌ن وبه‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌ی تۆمار كردنی خانووبه‌ره و خانووبه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت و شاره‌وانی و شاره‌وانییه‌كان بۆ تاوتوێ كردنی زانیارییه‌كانی دابه‌شكردن و به‌ناو كردنی زه‌وی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27ی 2ی 2017.

شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد رۆژی دوو شه‌ممه‌به‌رواری 27ی 2ی 2017 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی بۆ د.محمد خورشید به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كوو به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی فه‌رمانگه‌كان و په‌یوه‌سته به رایی كردنی مامه‌ڵی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بوونیان هه‌یه له ده‌زگاكان و هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنیان و چاره‌سه‌ركردنیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنه‌كانی.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26ی 2ی 2017 بۆ تاوتوێ كردنی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت په‌یوه‌ست به سێكته‌ری په‌روه‌رده و خوێندن




ئامادەبووانى ئێستا 49 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.