
به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به چاودێری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له ئه‌نجومه‌ن سه‌نته‌ری كه‌ركووك بۆ توێژینه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كۆڕێك له‌ژێر ناونیشانی ( سڕكه‌ر و كارگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر لاوان ) و به‌به‌شداری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 27ی 2ی 2017 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
. كۆڕه‌كه تیشكی خسته سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌ت و ترسانه‌ی بڵابووه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگا و رۆڵی ده‌زگا حكومی و ئاینیی و مه‌ده‌نییه‌كان له بلاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری و كۆتاهێنان به‌و دیارده‌یه له یه‌قه‌ی كۆمه‌ڵگای كه‌ركووكی به‌تایبه‌ت لاوان شاره‌كه