
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 22 /2 /2017 سهرۆپهرشتی كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی سه‌رۆك لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كرد
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێی كردنی ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست بوو به چالاك كردنی رۆڵی چاودیری ئه‌نجومه‌ن له‌ژێر ئه‌رك و پلانه‌كانی و چاودیری كردنی ئه‌و فه‌رمانگه و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری هه‌ر یه‌ك له پسپۆرێتی ئه‌و لیژنانه بۆ باشتر كردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان و له سهرهتایترینیاندا باشتركردنی هه‌لی كار و رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كه یه‌كێكه له گرنگترین پلانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ساڵی 2017.