
ئه‌ندازیار ریبَوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 20ی 2ی 2017 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێی كاری فه‌رمانگه‌كه و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌كات و پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوكاری پاراستنی كۆمه‌ڵاتی ده‌یانگرێته‌وه.