
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 23 /1 /2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی پلانی لیژنه‌كه كرا بۆ ساڵی 2017 و ئه‌رك و پسپۆرێتی له چاودێری كردنی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان جگه له چاودێری كردنی كێشه‌كانی جوتیاران و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێته به‌رده‌م سێكته‌ری كشتوكاڵ و سوود وه‌رگرتن له‌و سێكته‌ره گرنگه له پارێزگاكه و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیان كه پێویست ده‌كات پلان و تێڕوانینی بۆ دانرێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان..