
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له سه‌ر ره‌خساندن و باشتركردنی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكه ده‌كاته‌وه له نێو پلانی 2017 دا نه‌ك ته‌نها له سێكته‌ری حكومه‌تیدا به‌ڵكو هاندانی سێكته‌ری تایبه‌ت تاوه‌كو زۆرترین ده‌رچوو و بێ كار جێگای بكرێته‌وه..
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هات له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زاندن له ئه‌نجومه‌نیی پارێزگا به ئاماده‌بونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 22ی 1ی 2017. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ تاوتوێی كردنی پلانه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ساڵی 2017 بۆ چاودێری كردنی ئه‌و ده‌زگا و فه‌رمانگانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌كه‌وه و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و پێشكه‌ش كردن و دانان چاره‌سه‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رده‌وامی له سه‌ردانه میدانییهكان بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری ده‌سه‌ڵاتی پسپۆرێتی لیژنه‌كه‌وه .




ئامادەبووانى ئێستا 94 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.