
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 28/9/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه و به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ره‌شنوسی كۆتایی بۆ سیاسه‌تی لیژنه‌ی كشت‌وكال و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێ كردنی داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه.