ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تاوتوێی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 27/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ َ

 له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان فواد كوێخا و جه‌مال باپیر ئه‌ندامانی لیژنه‌.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ نێو ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ دێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێی كردنی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی بواری نه‌وت و وزه‌ بۆ دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه‌ و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ند كردن له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.