ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی به‌شداری ده‌كات له‌ مه‌ڕاسیمی دابه‌شكردنی شایسته‌ی دارایی كه‌ پێشكه‌ش كرابوو له‌ لایه‌ن ده‌زگای بارزانی خێرخوازی بۆ بێ‌ باوكانی كه‌ركووك

 به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌زگای بارزانی خێرخوازی هه‌ستا به‌دابه‌شكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ بێ‌ باوكانی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 12ی 3ی 2017.

 شایسته‌ داراییه‌كان (1076) منداڵی بێ‌ باوكی گرده‌وه‌ له‌ كۆی (5000)هه‌زار بێ‌ باوك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌م شایسته‌ داراییه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.