سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت تاوتوێی ڕەوشی ئێستا دەکات لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی یونامی لەکەرکووک.

ئەندازیار ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٨ی ۳ی ۲۰۱۷ پێشوازی کرد لە بەڕێز جۆی وانغ بەڕێوەبەری نوسینگەی کارووباری سیاسی بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی عێراق یۆنامی

 لە کەرکووک لەو دیدارەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ تاوتوێ کران وگرنگترینیان کێشەی دابەشکردنی نەوتی سپی و کێشەی دامەزراندن هەر بۆیە بەڕێزیان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دامەزراندن بۆ خەڵکی ڕەسەنی کەرکووکە بەسەرجەم نەتەوەکانییەوە ولە سەرەتایترین کارەکانی ئەنجومەن دەبێت و جگە لە کێشەی کۆچبەران وگرنگی دانانی بەرنامەیەکی نیشتیمانی بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێنە ئازاد کراوەکانیان لە سایەی نەبونی پاڵپشتی حکومی..