ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی پێشوازی ده‌كات له‌ په‌رله‌مانتار شوان داوودی وهه‌ردولا تاوتوێی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا

 ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 1ی 3ی 2017 پێشوازی كرد له‌ په‌رله‌مانتار شوان داوودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك

له‌ دیدارێكدا كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تیادا ئاماده‌بوون هه‌ردولا تاوتوێی سه‌رجه‌م ره‌وشه‌كانی پارێزگاكه‌یان كرد و به‌تایبه‌ت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگاكه‌ و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.