
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م تواناكان بخرێته كار له پێناو ئاسانكاری بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه
و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و له ناو بردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته به‌رده‌میان له میانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێزیان هات به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك له ئه‌نجومه‌ن بۆ فه‌رمانگه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای كه‌ركووك كه پێك هاتووبو له لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 26ی 2ی 2017 و ئه‌نجومه‌ن گوێی گرد له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌رمانگه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات و ئه‌و كێشانه‌ی بوونیان و به‌ربه‌ست دروست ده‌كات بۆ فه‌رمانگه‌كه و هاوڵاتیان وهه‌روه‌ها گوێی له ئه‌و هاوڵاتیانه كرد كه هاوكاری ده‌یانگرێته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر چاودێری كردنی به‌ربه‌سته‌كان كرده‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنیان له پێناو پاراستنی شكۆداری هاوڵاتیان