
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 28/9/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز معن محمد سه‌رۆكی و به‌ڕێزان ( كاكه ره‌ش سدیق و كامه‌ران كه‌ركوك و ئاوات محمد ) ئه‌ندامانی لیژنه و به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و كۆبوونه‌وانه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێ كردنی داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه.هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رز كردنه‌وه‌ی سكاڵا كرا بۆ دادگای ناوه‌ندی له دژی ئه‌و وه‌زاراتانه‌ی به‌ربه‌ستن له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان له ژێر رۆشنایی یاسایی پارێزگاكان ژماره 21 بۆ ساڵی 2008ی هه‌موار كرا‌و.