ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكرێت له‌و دامه‌زرانه‌ نوێیه‌ی كه‌ راده‌گه‌ینرێت له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.

به‌ڕێز ئه‌لماس فازڵ ئاغا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چاوی كه‌وت به‌ فه‌رحان حسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌ده‌ی كه‌ركوك رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 22/9/2016.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوو لا تاتوێی میكانزمی دامه‌زراندنه‌ نوێكه‌ی پارێزگای كه‌ركوك و میكانزمی راگه‌یاندنی وپێویسته‌ شه‌فافیه‌ت هه‌بێت له‌بابه‌ته‌كه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكرێت له‌و دامه‌زرانه‌ نوێیه‌ی كه‌ راده‌گه‌ینرێت له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.