
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ قه‌زا و ناحییه‌كان بۆ له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی دێته به‌رده‌م قه‌زا و ناحییه‌كان له كاتی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان (رعد رشدی و سویتلن استیفان ) ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و به‌ڕێز جواد جاسم رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 24ی 8ی 2016 سه‌ردانی قه‌زای داقوقیان كرد.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و كێشه‌و و گرفتانه‌ی قه‌زاكه به‌ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه قه‌یرانی دارایی دروستی كردوه له وڵات له سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و هه‌روه‌ها مه‌له‌فی په‌نابه‌ران و مه‌له‌فی ئه‌منی له قه‌زاكه هاته تاوتوێ كردنی.
هه‌روه‌ها شاندی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی قایمقامییه‌تی قه‌زای داقوقیان كرد و له لایه‌ن دكتۆر ئه‌میر خودا كه‌ره‌م پێشوازییان لێ كرا و ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه پیرۆزیابی لێی كرد به‌بۆنه‌ی بونی به قایمقامی قه‌زاكه و هیوای سه‌ركه‌وتنی و سه‌رفه‌رازی بۆ خواست بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاوتیانی قه‌زاكه و دواتر قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش كرا به قایمقامی قه‌زاكه بۆ ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی كه هه‌یبوه له‌و كاته‌ی كه ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوقی له ئه‌ستۆ بوو.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی پاركی مه‌ناره‌ی داقوقی كرد وبه‌ڵێنی دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك چاودێری ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی پاركه‌كه بكات كه یهشتاكه ته‌واو نه‌بوه به ئامانجی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پاركه‌كه به ڕوی هاوڵاتیانی قه‌زاكه.




ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.