ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رپه‌شتی كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات .

به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 10ی 5ی 2017 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاته‌ ئه‌نجام دان بۆ تاوتوێ‌ كردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ له‌ رێگای لیژنه‌كانییه‌وه‌ به‌ ئامانجی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری له‌ رێگای چالاك كردنی لیژنه‌كان به‌ دانانی پلان و ستراتیجیه‌ت.