
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و نوسینگه‌كانی پشكنه‌ره گشتییه‌كان رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.
ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بوو له به‌رز كردنه‌وه‌ی تواناكانی ئه‌و ده‌زگایانه و نه‌هێشتنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كان كه رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه له پێناو كۆتایهێنان و بنه‌بڕكردنی كه‌نده‌ڵی به هه‌موو شێوه‌كانی و جگه له روتینی رۆژانه كه هاوڵاتیان به ده‌ستێه‌وه ده‌ناڵێنن له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی به‌رز نرخاند له چاودێری كردنی كاری فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكان وجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كه‌ركووك وه‌كوو پارێزگاكانی دیكه نیه ژماره‌ی ترسناكی تیادا بێت له گه‌ندڵی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی ده‌ره‌بڕێت بۆ ده‌زگاكانی چاودێری و پشكنه‌ری له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی كه‌ركووكی له پێش هه‌موو شتێك.