
به ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌كووك و لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و حكومی كۆلێژی قه‌ڵه‌می زانكۆیی یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی خۆی ئه‌نجام دا له ژێر دروشمی (به‌ره‌و ئیداره‌یه‌كی لامه‌ركه‌زی ره‌شید و كاریگه‌ر) رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.
سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه به وتارێكی ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ده‌ستیپێكرد له ژێر ناونیشانی لامه‌ركه‌زییه‌ت و قۆناغه‌كانی و له‌دوای به‌رزنرخاندنی گیان فیدای پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له به‌رپا كردنی ئاسایش و ئارامی له پارێزگاكه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌ی په‌سه‌ند كردنی یاسایی ژماره 21ی ساڵی 2008 له دوای هه‌وڵێكی به‌رده‌وام له ساڵی 2006وه وئه‌و بڕیاره لامه‌ركه‌زییه گرنگانه‌نه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیداری داویانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو رووبه‌ڕبوونه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی و ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی ناوه‌ندی گرت كه ناهێڵێت ئه‌و مافه ده‌ستورییه بدرێته پارێزگاكان كه ده‌بێت هۆی بنه‌بڕ كردنی گه‌نده‌ڵی له زۆربه‌ری جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت له وه‌زاره‌ته‌كان كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌ره‌خات كه حكومه‌تی ناوه‌ندنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پارێزگان له رێگای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان له‌و وه‌زاراتانه بۆ پارێزگاكان ، هه‌ر بۆیه به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و یاسایه و ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگای وه‌زاره‌ته‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته نا ناوه‌ندییه‌كان...
وابڕیاره ئه‌و كۆنفرانسه دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت به به‌شداری كه‌سانی ئه‌كادیمی ویاسایی و مامۆستایانی زانكۆ و چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه ده‌خرێته روو.