
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌شداری كرد له دابه‌شكردنی به‌خششی مانگانه به‌سه‌ر 350 خێزان له كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له كه‌ركووك شه‌هیدبوون له كاتی شه‌ری دژ به تیرۆریستانی داعش كه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیایه‌كانی به‌رهه‌م هاته پێشكه‌ش كردن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 3ی 5ی 2017.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆییه‌ی به‌رز نرخاند كه گروپی كۆمپانییه‌كانی به‌رهه‌م هه‌ستابوون پێی له پاڵپشتی كردنی ئه‌و توێژه گرنگه كه رۆڵه‌كانیان له پێناو داكۆكیكردن له كه‌ركووك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته و ئاینه‌كانی گیانی خۆیان به‌خت كرد و داوای كرد سه‌رجه‌م كۆمپانیا و ده‌زگا تایبه‌ته‌كان هه‌ر وه‌كوو ئه‌م گروپه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له پاڵپشتی كردنی چینه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا له كه‌سوكاری شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و ماڵی په‌ككه‌وتوان و چه‌ندی تر كه پێویستیان به پاڵپشتی و هاوكارییه.