
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بورهان مزهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجوومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2ی 5ی 2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشت‌وكال و ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و سایلۆی كه‌ركووك كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێی كردنی پلانه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی كشتوكاڵی و چونییه‌تی كۆتایهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی جوتیاران ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت به بازار كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.