
ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك رۆڵی حه‌كیمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رز ده‌نرخێنێت بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یبووه له پته‌وه كردنی روحی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك و به‌دی هێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان و رۆڵی هه‌وڵوێستی قاره‌مانێتی كه‌ركووكییه‌كان به‌رز نرخاند له رووبه‌ڕوبوونه‌وی و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی تیرۆریستان له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێك هات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ پارێزگای دهۆك
رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27ی 4ی 2017 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامێتی به‌ڕێزان ( دڵشاد پیرۆت و په‌روین محمد و ئه‌ڵماس فازڵ و رهمڵه حمید و ریاز دانوك ) له بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجامدرا له نێوان هه‌ردو ئه‌نجومه‌ن و تیشك خرایه سه‌ر سروشتی كاره‌كانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن و ده‌ستكه‌وته‌كان و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كه‌ركووك كرا له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له نێوان هه‌ردوولا و پته‌و كردنی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگا. دواتر له لایه‌ن به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك پێشوازی له شاندی ئه‌نجومه‌ن كرا و سوپاسی و پێزانینی پێشكه‌شیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه برایانه و گرنگه بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا و به‌رزراگرتنی رۆڵی حكومه‌تی خۆجێی له كه‌ركووك له رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌كان بۆ خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی پارێزگای كه‌ركووك به بێ جیاوازی.




ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.