
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نك له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات كه ئۆڤه‌رێكی وه‌به‌رهێنان بخاته به‌رده‌م كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی بۆ جێیه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌ربه‌رهێنان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌با به ووزه‌ی 22مێگا وات و سوود وه‌رگرتن له پاشماوه كۆكراوه‌كان له دوای گوێگرتن له رونكردنه‌وه‌كانی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پلاندانانی ئیسیتراتیجی و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و نوێنه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی (3799)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 25/4/2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه‌ی تاوتوێ كرد كه له خشته‌ی كاره‌كانیدا هاتووبون و گرنگترینیان ده‌نگدان له‌سه‌ر دووباره كار كردنی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌ن و په‌سه‌ند كردنی داواكاری ئه‌نجومه‌نی ناحییه‌ی پردێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز محمد نادر مینه بۆ پۆسته‌كه‌ی وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌ه‌نجومه‌ن و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕا له‌سه‌ر داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شكراو له لایه‌ن به‌ڕێز عمار هیداه‌ت له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركووك هه‌روها چه‌ندین بابه‌تی گرنگی تر تاوتوێ كران كه له خشته‌ی كاردا هاتوبوو..




ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.