ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رپه‌شنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ تاوتوێ‌ كردنی ره‌وشی خوێندنی نه‌ته‌وه‌كان له‌ كه‌ركووك

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌وه‌ و خوێندنی باڵای كرد به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز فه‌رحان حوسێن ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی گشتی كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 17ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێ‌ كردنی ره‌وشی خوێندنی نه‌ته‌وه‌كان بوو له‌ كه‌ركووك و نه‌هێشتنی فشار له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌ قوتابخانه‌كانی پارێزگاكه‌ و چۆنییه‌تی به‌ره‌و پێشبردنیان و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی تر تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌.