
شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی چه‌ند كڵێسه‌یه‌كیان كرد بۆ به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ برای مه‌سیح به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی فه‌سح (قیامه)وه رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 16ی 4ی 2017.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌گشتی و كه‌ركووك به تایبه‌تی كرد به‌بۆنه‌ی یادی جه‌ژنی فه‌سح (قیامه)وه هیوای ئاشتی و ئارامی خواست بۆ سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌كان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له مێژه‌ی نێوان كه‌ركووكیان كرده‌وه به سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه كه ئه‌م ته‌باییه بووه هۆی له گۆڕنانی خه‌ونی ده‌یان پلانی دژ به شاره‌كه شاندی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له (كاتدرائیه قلب اقدس و كڵێسه‌ی مار ئافڕام بۆ سریانه‌كان و كڵێسه‌ی مه‌شرقی ئاشورییه‌كان و كڵێسه‌ی ئه‌نجیلی مه‌شیخی نیشتیمانی و كڵێسه‌ی عائله مقدسه و كڵێسه‌ی شرقی قدیم و مار یۆخنا معمدان)




ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.