ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی ده‌كات له‌ هه‌ردوو پارێزه‌ر (نه‌دی به‌كر و سروشت هه‌ڵبجه‌یی )كه‌ به‌ رێكردن له‌ هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیده‌وه‌ هاتوبوون بۆ كه‌ركووك بۆ پاڵپشتی له‌ بڕیاره‌ مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌ .

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 11ی 4ی 2017 ، پێشوازی كرد له‌ هه‌ردوو پارێزه‌ر (نه‌دی به‌كر و سروشت هه‌ڵبجه‌یی ) كه‌ به‌ڕێكردن له‌ هه‌ڵبجه‌ى شه‌هیده‌وه‌ هاتووبون بۆ كه‌ركووك بۆ پاڵپشتی و پیرۆزبایی كردن له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگای كه‌ركووك به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك.