
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 1ی 3ی 2017 پێشوازی كرد له په‌رله‌مانتار شوان داوودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك
له دیدارێكدا كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تیادا ئاماده‌بوون هه‌ردولا تاوتوێی سه‌رجه‌م رهوشهكانی پارێزگاكه‌یان كرد و به‌تایبه‌ت كێشه‌كان له‌گه‌ڵ پارێزگاكه و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.