
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 27/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه َ
له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان فواد كوێخا و جه‌مال باپیر ئه‌ندامانی لیژنه.ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێی كردنی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی بواری نه‌وت و وزه بۆ دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه.